حاجى ئۆمه‌ران.. ئێران رێگه به‌و گه‌شتیارانه نادات كه ده‌یانه‌وێت به پاسپۆ جۆرى (S) له سنور بپه‌رنه‌وه
نه‌قیب زرار حوسێن به‌رِێوه‌به‌رى نیشینگه‌و پاسپۆرتى حاجى ئۆمه‌ران راگه‌یاند: تائێستا گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌رسىَ جۆرى پاسپۆرته‌كانى (ئه‌ى، جى، ئێس) ده‌یان توانى له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران_ته‌مه‌رچین درێژه به گه‌شته‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام پێدانى فیزه به‌و گه‌شتیارانه‌ى هه‌ڵگرى پاسپۆرتى جۆرى (ئێس)ـن له كونسوڵگه‌ریی ئێران له‌هه‌ولێر كه‌چی ماوه‌یه‌كه كار به‌ده‌ستانى گومرگى ته‌مه‌رچینى ئێران زۆر جار ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گێرنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن ئێران ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كه رێگه به‌و گه‌شتیارانه نادرێت كه هه‌ڵگرى پاسپۆرتى جۆرى ئێسن.
