بە هۆی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییەکانی تورکیاوە، 2 که‌س کوژران و ٢ـیش بریندار بوون
سەعات 01.00 ی شه‌و ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆ ماوه‌ی (45) خوله‌ک راسته‌وخۆ دێهاتەکانی ناوچه‌که‌یان کرده ئامانج و ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرد که تا ئێستا هێرشی سه‌ر گونده‌کانی سوره‌گوڵی، مارادۆ، ئه‌نزێ و زهرگهڵێی یه‌کلا بووەته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ناوچه‌که‌وه به فورات نیوزی راگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌که‌دا 2 کاسبکاری خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ژیانیان له ده‌ست داوه بە ناوه‌کانی (مام عه‌لی) ته‌مه‌ن (45) ساڵ و خه‌ڵکی پیرانشار، (شه‌پۆل لوقمان) ته‌مه‌ن (19) ساڵ و خه‌ڵکی مهابات. هه‌روه‌ها (2) که‌سی تر به ناوه‌کانی (ئه‌بو به‌کر چه‌کۆ) ته‌مه‌ن (23) ساڵ و که‌سێکی تریش به‌ناوی (رێباز)ه‌وه که ناسنامه‌که‌ی به ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌که‌وت بریندار بوون.
هه‌مان سه‌رچاوه رایشیگه‌یاند ژماره‌یه‌کی زۆر وڵاخی کاسبکاران تیاچوون و هه‌روه‌ها له گوندی ئهنزێش دوو دوکان و کۆگایێکی دێهاتیان به ناوه‌کانی (مه‌جید عه‌بدولڵا)، (محه‌مه‌د خدر) و (مامڕه‌شۆ) وه‌به‌ر بۆردومانه‌که که‌وتن و دووکانه‌کان به ته‌واوی تیاچوون.
