له گه‌رمیان ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى داده‌مه‌زرێندرێ
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و ئامانجه‌كانى و ئاماده‌كردنى كارنامه‌ى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه تاوتوێكران و چه‌ندین راسپارده وپێشنیار خرانهرِوو، جه‌خت لهوهشكرایهوه بۆ ئاماده‌كردنى كارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رانى ئیداره‌ى گه‌رمیان و زانكۆى گه‌رمیان و نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى بوارى ژنان و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان و پۆلیسى گه‌رمیان و ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و په‌روه‌رده و چه‌ندین لایه‌نى تر‌ى په‌یوه‌ندیدرا پێكبهێنرێت.
لای خۆشیه‌وه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان راگه‌یاند: مه‌به‌ست له دامه‌زراندنى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان و ئافره‌تان و خێزانییه، هه‌نگاوێكى باشیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى توندوتیژى كه له سنوره‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت، كه دوا به‌دواى ئاماده‌كردنى پهیرِهو و كارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه كاره‌كانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستپێده‌كات و ئیداره‌ى گه‌رمیانیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانى دهخاتهگهرِ بۆ سه‌ركه‌وتنى ئامانج و كاره‌كانى.
