7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- دوێنێ ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى قه‌زاى سۆران گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له سه‌نته‌ری شاردا ئه‌نجامدا و تێیدا به بڵاوكردنه‌وه‌ى یادداشتنامه‌یه‌ك پشتگیری خۆیان بۆ مافى ره‌واى كوردانى باكوور و مانگرتنى زیندانیانى سیاسی ده‌ربری و داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا كرد رێز له ئیراده و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى گه‌لى گه‌وره‌ى كورد له‌و وڵاته بنێن. له لایه‌ن خۆشیانه‌وه رێكخه‌رانى گردبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامدانى ئه‌و گردبوونهوانهیان به هه‌نگاوێكى مه‌ده‌نى بۆ ده‌ربرینى نارهزایهتییهكانیان به‌رامبه‌ر ئه‌و زولمهى له زیندانیانى سیاسی كوردانى باكوور ده‌كرێت زانى و ئومێدى پیشتگیری زیاترییان له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه خواست.