مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد
7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- دوێنێ بەریز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێز (پاول ساتفین) کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
ئەمەو لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دوا رەوشی هەرێم و عێراق و دەڤەرەکە کرا. هەر لە پەیوەندی بە بارودۆخی ناوچەکەوە، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە هەموو لایەک پێکەوە بە لەیەکتێگەیشتن هەولی سەقامگیری و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بدەن.
لە پەیوەندی بەم بابەتانەوە کونسولی ئەمەریکی دووپاتی کردەوە کە لە رۆلی هاوکاری و هەماهەنگییان لە نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بەردەوام دەبن و جەختیان لەسەر گرنگیی پێگەی هەرێم لە پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا کردەوە. هەر لە میانەی دیدارەکەدا بەرێز ساتفین رەوشی ئاسایشی هەرێم و رۆلی دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی بەرز نرخاند.
Top