وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوی په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی كۆده‌بێته‌وه
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شانده‌كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان خسته‌روو به‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌كوردستانن و ئێستاش ده‌یانه‌وێ ژماره‌یه‌ك پرۆژه له‌بواری ئاوهرِۆ و دروست كردنی 8 هه‌زار خانوو له 30 گوندی كوردستان كه سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی پێویستی ژیانی هاووڵاتیان لێ ئه‌نجام ده‌درێ له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیش له‌بواری كشتوكاڵ و په‌له‌وه‌ر و رێگاوبان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌روو ئه‌و پرۆژانه له‌سه‌رجه‌م عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌ڵام وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م شاره‌كانی كوردستان ده‌ست نیشان كراون بۆ جێبه‌جێ كردن، هاوكات دا‌واشیان له‌وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد كارئاسانیان بۆ بخاته‌روو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنیان.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ئه‌و رێكخراوه جێبه‌جێی ده‌كات و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ن بۆ ئهمرِۆی كوردستان پێویستین، بۆیه له‌مباره‌وه به شاندی میوانی راگه‌یاند ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه هه‌یه، پرۆژه‌ی ئاوهرِۆییه و پرۆژه‌كانی ئاوهرِۆش یه‌كێكن له‌و پرۆژانه‌ی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدایه. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری شاره‌وانی دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان هه‌موو جۆره كار ئاسانییهكیان بۆ ده‌خاته‌روو و له‌و كاته‌ی ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانیش ده‌كه‌ن و تیمی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ هاوكاری كردنیان ئاماده‌یه‌و پشتیوانی له‌سه‌رخستنی كاره‌كانیان ده‌كات.
