له‌قه‌ره‌ته‌په سوپای عێراق په‌لاماری خۆپێشانده‌ران ده‌دات
سامان سلێمان ئه‌ندامی رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌رمیان راگه‌یاند: ژماریه‌ك له رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سنوری گه‌رمیان و خانه‌قین له دژی ده‌سه‌لاَتی عه‌سكه‌رتاریه‌تی دیجله له ناوچه دابرِاوه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالكراوان له گوندی دێبنه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی رِزگاری گردبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامداو به‌ره‌و قه‌ره‌ته‌په به‌رِێكه‌وتن.
لای خۆشیه‌وه ئه‌میر عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی بیه‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی خانه‌قین راگه‌یاند: له‌ژێر ناوی نا بۆ حاكمی عه‌سكه‌ری وه‌ك لیژنه‌ی به‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی خانه‌قین و رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خانه‌قین و كه‌لار له ته‌نیشتی په‌یكه‌ری ئه‌نفال گردبونه‌ه‌یه‌كمان ئه‌نجامداو ئیدانه‌ی سه‌ردانی كردنی فه‌رمانده‌ی دیجله‌مان كرد، داواكارین به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپرسۆنی دیجله‌و لابردنی فه‌رمانده‌كه‌ی كه ده‌ستی هه‌بووه له‌تاوانی ئه‌نفاڵدا له داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كانمان بوو، به‌ڵام پاش بردنی چالاكیه‌كه‌مان بۆ قه‌ره‌ته‌په له‌لایه‌ن هێزێكی زۆری سوپای عێراقه‌وه رووبه‌روومان بونه‌وه‌و رِێگه‌یان نه‌دا و په‌لاماریشیان داین.
