لەمەوپاش هەموو هەفتەیەك پارتی و یەكێتی كۆدەبینەوە
پێش نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ 5/11/2012 ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی هه‌ردوولا له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین ، به سه‌رپه‌رشتی به‌رِێزان مه‌لابه‌ختیار و فازڵ میرانی كۆبوونه‌وه.
بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێكردن وبه‌دواداچوون بوو بۆ برِیارێكی پێشووتری هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ، سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی رِێكه‌وتنی ستراتیژی . له‌وباره‌وه گه‌ڵاڵه‌ی بیروبۆچوون وهێڵه گشتییه‌كانی هه‌ردوولا له‌مه‌رِ رِێكه‌وتنه‌كه ئاڵوگۆرِكران ، به‌و نیازه‌ی كه هه‌ردوو په‌یپه‌رِی ئاماده‌كراو ، له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌كه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكرێ ،تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتووی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا پرِۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی لێ ئاماده‌بكرێ و داتریش په‌سند بكرێ .
وێرِای ئه‌وبابه‌ته سه‌ره‌كییه، بارودۆخی كوردستان وعیراق وناوچه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌دواداچوون و خوێنده‌وه‌یان بۆ كرا .
