رۆلاند بیركەری ئەلمانی بە نیازە نووسینگەیەكی راوێژكاریی كشتوكاڵی لە كوردستان بكاتەوە
سەبارەت بە خاڵی یەكەم جەخت كرایەوە لەسەر پشت بەستن بە بەكارهێنانی تەكنیكی نوێ و هاوچەرخ لە سێكتەری كشتوكاڵا و ئاودێری، بۆ خاڵی دوومیش كۆمپانیاكە راهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی كادیرانی كشتوكاڵا لە ئەستۆ دەگرێت،لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیمی میوان ئەو پرۆپۆزەڵەیان خستەبەردەم وەزیری كشتوكاڵا و سەرچاوەكانی ئاو سەبارەت بە كردنەوەی نووسینگەیەكی كۆمپانیاكە لە وەزارەت لە شێوەی JICAی ژاپۆنی بۆ راوێژكردن و راهێنان و سیاسەتی پرۆژەكان و دەستەبەركردنی وەبەرهێنان .
سەبارەت بە كێشەی ئاو ی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتانی دراوسێوە دێتە هەرێم جەختكرایەوە لەسەر كاركردن بۆ دەستنیشان كردنی رێگەچارەی گونجاو بۆ ئەم گرفتە،لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی كۆنفرانسی لەندەنی كرد كە راپۆرتێك دەربارەی ئەو گرفت و كێشانە بكرێت كە دووچاری كەرتی كشتوكاڵا دەبێتەوە.
هەروەها ئاماژە بە كاری بەدواداچوون كرا بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە تاتیبەتن بە پرۆژەی بەخێوكردنی مانگا و ئەو قۆناغانەی كە تا ئێستا پێی گەیشتوون،هەردوولاش كۆك بوون لەسەر بەردەوام هەماهەنگی و كۆبوونەوە بۆ زیاتر راپەڕاندنی ئیشو كارەكان و برەودان بە كەرتی كشتوكاڵا لە هەرێمی كوردستاندا.شایانی باسە كۆمپانیای رۆلاند بیركەری ئەلمانی لە ساڵی 1967 دامەزراوەو لە(200) هاوپشك پێكدێت ولە (35) وڵاتیشدا ئۆفیسی هەیە.
