سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان داوا له لایه‌نه‌کانی کورد له سوریا ده‌کات ده‌رفه‌تی هه‌ڵایسانی ئاگری فیتنه‌گێڕی نه‌ده‌ن
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه:
\"ئه‌و راستییه‌ی لای هه‌مووان ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد له سوریا به گرتنه‌به‌ری شێوازی خه‌باتی ئاشتیانه بژارده‌ی هه‌ره باشیان ده‌ستنیشان کردووه بۆ گه‌یشتن به ئامانج، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش وایکردووه پێگه‌ی کورد له‌ناو هاوکێشه‌ی سیاسیی سوریا به‌هێزتر بکات.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش هه‌میشه ته‌ئکیدی له گرتنه‌به‌ری ئه‌و جۆره بژارده‌یه کردۆته‌وه، چونکه هه‌ر بژارده‌یه‌کی دی ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی بۆ نێوماڵی کورد و دوور نییه ئه‌گه‌ری نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌کی نه‌خوازراوی گه‌وره‌ی به‌دواوه بێ.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم جارێکی دی و له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردستانییه‌وه هه‌مان دید و هه‌ڵوێست ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد له سوریا و رایده‌گه‌یه‌نێت که پێویسته هه‌موو لایه‌ک زۆر به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا بکه‌ن و له هه‌ر هه‌نگاوێکدا یه‌کڕیزیی نێوماڵی کورد و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌ل له‌به‌رچاو بگیرێ.
بێگومان باشترین بنه‌مای پاراستنی یه‌کێتی و هه‌ڤڕێزیش ده‌ستپێوه‌گرتن و پابه‌ندبوون و به ته‌واوه‌تی پراکتیزه‌کردنی \""راگه‌یه‌نراوی هه‌ولێر\""ـه؛ که هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی سوریا ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه، دا‌واشیان لێ ده‌که‌ین راگیراوان و ده‌ستگیرکراوانی لایه‌نه‌کانیان ئازاد بکه‌ن و یه‌کڕیزی بپارێزن و ده‌رفه‌تی هه‌ڵایسانی ئاگری فیتنه‌گێڕیی نه‌ده‌ن.\""
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
4/11/2012"
