یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێم گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر
به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د عیزه‌دین، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 421 حاجی بوو.
ئه‌حمه‌د عیزه‌دین وتیشی، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێك نه‌یه‌ته پێشێ ئه‌وا له 12 رۆژدا سه‌رجه‌م حاجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ژماره‌یان 4650 حاجییه.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه له‌مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵدا چوار حاجی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ینی رابردووش یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی حاجیانی دیاله‌و كه‌ركوك له‌رێی فڕۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشتنه‌وه عێراق كه ژماره‌یان 420 حاجی بوو.
