به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه پردی دێگه‌ڵه ده‌روخێت
كاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، رویداوه‌و به‌هۆی سوتانی شۆفێره‌كه‌وه ناتوانرێت بناسرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفێره‌كه به‌ره‌گه‌ز ئێرانییه.
هاوكات شایه‌تحاڵێكی روداوه‌كه‌ش به‌ناوی كامیل كه‌مال ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكهوتنو به‌رگری شارستانی دره‌نگ گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و دواتریش به‌كاتێكی زۆر توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی قه‌زای كۆیه، سه‌ركه‌وت فوئاد، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و پاش تێپه‌ربونی نیو كاتژمێر توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكهنو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌هۆكارو چۆنێتی روداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
پردی دێگه‌ڵه ده‌كه‌وێته ناحییه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیهوهو ئه‌و قه‌زایه‌ش سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره.
مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵیش به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نییه‌وه له‌تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، وێڕای گیانله‌ده‌ستدانی شۆفێری ته‌نكه‌ره‌كه، تونێله‌كه‌ش به‌ته‌واوی سوتاو زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری بهركهوتو تائێستاش تونێله‌كه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه.
