له قه‌ڵادزێ ده‌ست به‌سه‌ر 100 ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت
به‌شى راگه‌یاندنى ئاسایشى راپه‌ڕین وێنه‌یه‌كى ئه‌و هه‌واڵه‌ى بۆ (باس نیوز) ناردووه و تێیدا هاتووه \"له درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانى هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى راپه‌ڕین بۆ پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتیان و دابینكردنى ره‌وشێكى ئارام. شه‌وی رابردوو 2/3-11/2012 له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانمان دواى پێدانى زانیارى له‌سه‌ر بوونى گومان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك، هێزه‌كانى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى قه‌ڵادزێ به‌بڕیارى دادوه‌رى دادگاى قه‌زاى پشده‌ر چوار كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه (100) ده‌مانچه‌ى جۆرى (Retay Baron HK)یان پێ بوو كه به شێوه‌یه‌كى نایاسایى له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه هێنابوویانه قه‌ڵادزێ به‌مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن\"".
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه \""ئه‌و تۆمه‌تبارانه به‌پێى مادده‌ى (21) بڕگه‌ى (2) یاساى چه‌ك له‌یاساى سزادانى عێراقى له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان راگیراون و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه\""."
