14ـەمین كۆنگرەی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان دەستی پێكرد
كۆنگرەكە بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتی دەستی پێكرد.
عرفان عەزیز سكرتێری یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی یەكیەتییەكە لە ڕابردوو و لە ئێستادا كرد.
كۆنگرە 2ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا سكرتێرێكی نوێ بۆ یەكێتیەكە هەڵدەبژێردرێت.
