سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی بچووكی مه‌ندائی ( دههوا ههنینه ) پیرۆز ده‌كات
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی بچووكی مه‌ندائی ( دههوا ههنینه ) ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی سابیئه‌ی مه‌ندائی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.
هیوای ساڵێكی پڕ له خێر و خۆشیان بۆ ده‌خوازم له سایه‌ی عیراقێكی فیدراڵ و دیموكراتدا كه هه‌موو رۆڵه‌كانی له خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و یه‌كتر قبوڵ كردن‌دا بژین.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/11/2012
