تەلەفزیۆنی France3 لەلایەن 35 كوردەوە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك داگیركرا
دوێنێ چوارشەممە، له شاری رینیسی فهڕهنسا گهنجانی کورد به ئامانجی پشتیوانی کردن لە مانگرتووانی کورد لە تورکیا و ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا.
لەو خۆپێشاندانەدا ژمارەیەک لە گەنجانی کورد دوو شەقامی سەرەکی شاری رینیس-یان گرت و بۆ ماوەیەک رێگەیان لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل کرد.
دواتر ژمارەیەک لەو گەنجانە هێڕشیان کردە سەر کەناڵی (France3) و بۆ ماوەیەک داگیریان کرد.
دوای ئەو رووداوانە، پۆلیسی فەڕەنسا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و 35 گەنجی کوردیان دەسبەسەر کرد و دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینهوه، سهرجهم گیراوان ئازاد کران.
