ئیخوان موسلمینی سووریا: په‌كه‌كه یارمه‌تی ئه‌سه‌د ده‌دات
محه‌مه‌د فاروق جێگری سه‌رۆكی ئیخوان موسلیمینی سووریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی كوێتی رایده‌گه‌یه‌نێ كه په‌كه‌كه پاڵپشتی له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، ده‌شلێت\" به‌داخه‌وه په‌كه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئۆجه‌لان پاڵپشتی له نیزامی سوریا ده‌كات و چه‌كدارانی ئه‌و حزبه له هه‌ندێ ناوچه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا وه‌كو قامیشلی ئیداره‌ی ئه‌منیان له رژێم وه‌رگرتووه\"".
له‌باره‌ی مافی كورد محه‌مه‌د فاروق ئاماژه به‌وه ده‌كات كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی سووریا‌ن وه‌كو پێكهاته‌كانی تر هه‌رچیه‌ك بۆ ئه‌و پێكهاتانه بێت ههرچیهكیشیان له سه‌ر بێـت ئه‌وه بۆ كوردیش هه‌مان شت هه‌یه. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ كوردانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چۆنه جێگری سه‌رۆكی ئیخوان موسلیمینی سوریا ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریایه، گوتیشی\"" سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی دژی هه‌یه له به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنی په‌كه‌كه له گه‌ڵ نیزامی سوری و هیواداره په‌كه‌كه له گه‌ڵ پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن خۆی بگونجێنێت\"".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیخوان پێشبینی ئه‌وه ده‌كات به‌ر له كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێت و گۆرانكاری گه‌وره‌ش دێته كایه‌وه.
-باسنيوز"
