سلێمانی: له‌رۆژانی جه‌ژندا 7 هه‌زار ته‌ن خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه
لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، ڕزگار ئه‌حمه‌د، به‌ئاوێنه‌ی وت، \"له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كۆكه‌ره‌وه‌ی خاشاك له‌شاری سلێمانی ڕۆژانه 1200 ته‌ن خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه، رونیشیكرده‌وه كه له‌ڕۆژانی پێش جه‌ژنه‌وه تا كۆتای جه‌ژن ڕێژه‌ی فڕێدانی خاشاك زۆر به‌رزبۆته‌وه به‌جۆرێك له‌هه‌ر 24 كاتژمێرێكدا 1200 ته‌ن خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ش به‌به‌راورد به‌ڕۆژانی ئاسایی 1000 ته‌ن زیادیكردووه.
ڕزگار ئه‌حمه‌د وتیشی، به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌وه زیاتر له 70 ته‌ن پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ له‌ده‌وری شار فڕێدراوه‌و له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌ناوبراوه."
