نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له له‌يلا زانا كرد
له ديدارێكدا بارودۆخى ئێستاى پرسى كورد له توركيا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكيان له گرنگيى ئارامكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى خوێن له نێوان هێزه‌كانى PKK و توركيادا و هه‌وڵدان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتيانه بۆ چاره‌سه‌ريى كێشه‌كان كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه پرسى كورد له توركيا پرسێكى سياسى يه و ته‌نيا له ڕێگه‌ى ئاشتيانه و ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه‌كان تێبگه‌ن كه ئه‌م پرسه به هيچ شێوه‌يه‌ك له ڕێگه‌ى چالاكيى چه‌كدارى و ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازيه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌م شێوازه‌ش ته‌نيا كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و سوود به هيچ لايه‌نێك ناگه‌يه‌نێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌ييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بينينى ڕۆڵێكى ئه‌رێنى له چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كه‌دا دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه له هێوركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتيانه، ڕۆڵ بگێڕێت.
