مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له ژماره‌یه‌ک له وه‌رزشوانانی یانه‌ی شه‌قلاوه کرد
ئه‌مه‌و له دانێشتنێکدا که سه‌رۆکی یانه‌ی شه‌قلاوه و چه‌ند ڕاهێنانێکیان ئاماده ببون، مه‌سرور بارزانی وێرای پیرۆزبایی له سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی شه‌قلاوه و یاریزانان، ئومێدی سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ یانه‌که له ئاستی عێراق و جیهاندا خواست. هه‌روه‌ها خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی که له شه‌قلاوه ئاستی وه‌رزشیی کچان به‌و ئاسته گه‌یشتووه و ئاواتی خواست که له ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا به هه‌مان شێوه بواری زیاتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی وه‌رزشی کچان بره‌خسێندرێت.
شایانی باسه تیپه وه‌رزشیه‌کانی کچانی یانه‌ی شه‌قلاوه له مانگی داهاتوودا به نێوهنهرایهتی عێراق ، به‌شداریی له چه‌ند خولێکی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی ده‌که‌ن.
