نێچیرڤان بارزانی له فه‌یس بووك هه‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گه‌رمیان ده‌رده‌بڕێت
نێچیرڤان بارزانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیویه‌تی \"له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو سه‌ردانى گه‌رميانم كرد، كه هێشتا خوێنى شاڵاوه ڕه‌شه‌كانى ئه‌نفالى لێ ده‌چۆڕێ و بێ‌وچان و به ئومێد و ئاره‌زوويه‌كى به‌رزه‌وه، به‌ره‌و ژيانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ. ويستمان له‌م هه‌نگاونانه‌دا به پێشكه‌شكردنى چه‌ند پڕۆژه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى خزمه‌تگوزارى، هاوڕێيه‌تيى گه‌رميان بكه‌ين\"".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه كه \""خۆشترين و پڕهه‌ستترين ديداره‌كانى ئه‌م سه‌ردانه‌م، بينينى كه‌سوكارى قوربانيانى ئه‌نفال و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانيان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچ و كوڕانه بوو كه وه‌ك گه‌واهيى زيندوو له سه‌ر ئه‌و جينۆسايده‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كورستان كراوه ماون و له ده‌نگ و ڕه‌نگ و نيگاكانياندا، دڕنده‌يى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌يه‌ى له مێژووى مرۆڤايه‌تيدا وێنه‌ى نيه، ده‌خوێنرێته‌وه. ديدار و پاكى و جوانيى ئه‌وان، فرمێسك و ئاهيان پێ باراندم و خۆڕ‌اگرى و ئومێديان به ژيان، ئه‌وپه‌ڕى ئارامى و ئاسووده‌يى پێ به‌خشيم\"".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌لێت \""ده‌بێ هه‌موومان له هه‌موو لايه‌كه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌درێ جارێكى ديكه تاوانى له‌مجۆره، نه له كوردستان و نه له هيچ شوێنێكى ديكه‌ى جيهان دووباره ببێته‌وه و قوربانيانيش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌م له سه‌ر ئاستى ناوخۆ و عيراق و هه‌ميش له سه‌ر ئاستى جيهان، له هه‌وڵى به‌رده‌وامداين و بۆردێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌جينۆسايد ناساندنى ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام دراون، داده‌مه‌زرێنين.\"""
