24ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ په‌رله‌مان ده‌درێت لقى 10ى سۆران سمینارێكى بۆ د. كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رێكخست له‌م سمیناره‌دا كه د. عه‌لى ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقى 10 و كارگێر و ئه‌ندامانى لق و جه‌ماوه‌رێكى زۆری ده‌ڤه‌ری سۆران ئاماده بوون، كه‌مال كه‌ركووكی سه‌ره‌تا باسى له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانى دانانى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و وه‌رگرتنى ژماره‌یه‌كى زۆر له تێبینى كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆرى ناوخۆ له هه‌موو چین و توێژه‌كان و هه‌روه‌ها تێبینى شاره‌زایانى بیانى له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و پاشان په‌سندكردنى پرۆژه‌كه كرد كه ئاماده‌كردنى پرۆژه‌كه زیاتر له حه‌وت ساڵى خایاند، به‌ڵام له ئێستادا له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نى سیاسییه‌وه باس له په‌له‌كردن له تێپه‌راندنى پرۆژه‌كه ده‌كرێت. پاشان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌وانه‌ى تانه له پرۆژه‌ى ده‌ستوور ده‌ده‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان مه‌رامى ته‌سكى حزبایه‌تییه ئه‌گه‌رنا هه‌موومان ده‌زانین به‌رده‌وام لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد نابێ حزب ده‌ست له كاروبارى په‌رله‌مان وه‌ربدات ئه‌مه له كاتێك پارتى و یه‌كێتیش هه‌مان رایان هه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مه له لایه‌ن لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێچه‌وانه بۆته‌وه و داواى گه‌رِانه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان چۆنیان ویست ئاوا بێت ئه‌مه‌ش پێشێلكردنێكى ئاشكراى مافى خه‌ڵكى كوردستانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها خه‌ڵكى كوردستان مافى هه‌یه برِیار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره بدات نه‌وه‌ك حزب و لایه‌نێكى دیاریكراو.
هه‌روه‌ها گوتی: ناره‌زایه‌تى ئێمه‌ش وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌باره‌ت به گه‌رِانه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه چونكه پارتى حزبێكه درووستبووه بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك و داكۆكی له‌و مافه‌یان ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ زه‌تكردن و پێشێلكردنى ده‌درێت. له‌كاتێك له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نه‌وه كێشه و ئاریشه له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ده‌ستوور دروست ده‌كرێت كه چه‌ندین كێشه‌ى گه‌وره له‌سه‌روویانه‌وه كێشه‌ى خاك و ناوچه دابرێنراوه‌كان و مادده‌ى 140 و یاساى نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه و چه‌ندین ئاریشه‌ى دیكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند چاره‌سه‌ر نه‌كراون بۆیه هه‌ق وایه رێگه بدرێت خه‌ڵكى كوردستان وه‌ك مافێكى شه‌رعى خۆی برِیار له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ده‌ستوور بدات.