سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی سوریا كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی سوریا زۆر به وردی باسیان له بارودۆخی ئه‌مرۆی سوریا به گشتی و ره‌وشی كوردانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی كرد ، له به‌ر رۆشنایی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا رووده‌ده‌ن .
سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد له سوریا دووپاتكرده‌وه له پێناو گه‌یشتن به ماف و داخوازییه ره‌واكانیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هێزو لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا پارێزگاری له یه‌كێتی و یه‌كریزی خۆیان بكه‌ن و رێ له هه‌ر هه‌ڵوێستێك بگرن كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی ئه‌و یه‌كریزییه .
تاوتوێكردنی ره‌وشی پهناههندهكانی سوریا له هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و له‌م رووه‌وه شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی سوریا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی_یان كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه به‌رده‌وامه‌ی كه به په‌ناهه‌نده‌كان ده‌یدات .
