وه‌فدی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ رافع عیساوی‌ كۆده‌بێته‌وه‌

وه‌فدی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ رافع عیساوی‌ كۆده‌بێته‌وه‌
22ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، وه‌فدی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ د.به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ لیستی‌ عیراقییه‌ كه‌ هاوكات وه‌زیری‌ دارایی عیراقه‌ كۆبۆوه‌.

دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ رافع عیساوی‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ لیستی‌ عیراقییه‌ كه‌ هاوكات وه‌زیری‌ دارایی عیراقیشه‌ كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانی‌ ئێستای‌ عیراق و هه‌نگاوه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و وتووێژ كرده‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوور و رێكه‌وتننامه‌كان.

-خەندان
Top