له‌ترسی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان گوندێك له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ چۆڵ كرا

له‌ترسی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان گوندێك له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ چۆڵ كرا
22ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی دیاله‌ راگه‌یاند: چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌بێستانێكی كشتوكاڵبیدا ته‌قه‌ له‌ دوو جوتیار ده‌كه‌ن له‌ گوندی كبه‌ی نزیك به‌ شاری باقوبه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ جووتیارێك گیانی له‌ده‌ستداو یه‌كێكی تریش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، به‌هۆی هه‌رِه‌شه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ به‌ره‌و شاری باقووبه‌ كۆچیان كردووه‌و هێزه‌كانی ئه‌منیش ناتوانن ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بپارێزن.
Top