له‌كه‌ركووك باندێكی ساخته‌كردنی بۆیاخ ده‌ستگیر كرا
ملازم فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوو راگه‌یاند: به پێی چه‌ند زانیاریه‌ك و دواى چاودێریه‌كى ورد هێزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌نزیك شاره‌دێى له‌یلان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كى بۆیاغى ماوه به‌سه‌ر چوو كه زیاتر له (500) قوتوی بۆیاغی تێیدا بوو، ئه‌و كارگه‌یه ناوى كارگه‌ی (جه‌زیره) بوو شه‌وانه به نهێنى بۆیاغى به‌سه‌ر چوویان ده‌كولاَند وپاشان تێكه‌ڵی بۆیاغى تریان ده‌كرد و له‌دوكانێك ده‌یانفروشت به ناو (رافیدین) له بازارِى (ئه‌حمه‌د ئاغا)، هاوكات خاوه‌ن كارگه‌و 3 كرێكاریش ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
