سەرۆكی حكومەت 200 ملیۆن دۆلاری بۆ گەرمیان بەجێ هێشت
له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌يه‌كى 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌يى له كه‌لار دانا و له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد كه تيايدا دابينكردنى بودجه‌يه‌كى زياتر له دوو سه‌د مليۆن دۆلارى بۆ سنوورى ئيداره‌ى گه‌رميان بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندين پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له سنوورى ناوچه‌كه ڕاگه‌ياند. هه‌روه‌ها گوتى که له مانگی دووی ساڵی داهاتووه‌وه، کار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دووسایدی نێوان که‌لار و ده‌ربه‌ندیخان ده‌کرێت.
سەرۆك وه‌زيران لەگەڵ ئاماژەدان بەو نەهامەتیانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بەسەر خەڵكی دەڤەری گەرمیاندا هاتووە، ڕایگەیاند كە دەبێ حكوومەتی فیدراڵ لە بەغدا بەشێك لەو بەرپرسیاریەتییە هەڵبگرێت، چونكە ئەو تاوانانە لەلایەن حكوومەتەوە بە ناوی دەوڵەتی عێراقەوە ئەنجام دراون.
جیا لە قەرەبووكردنەوەی ماددی كه‌سوكار و بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی دەڤەری گەرمیان، قەرەبووی مەعنەوی یەكێكی دیكە لە داواكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو كە ئاراستەی حكوومەتی فیدراڵی كرد و داوای لێ‌كردن ئەو ئەركە بخەنە سەر شانی خۆیان و لە نێوەندە نێودەوڵەتییەكاندا هەوڵ بدات بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی دژی گەلی كوردستان كراون.
لە سەردمی ڕژێمی بەعسدا دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان كەوتنە بەر شاڵاوی بە ناو ئەنفالەوە و دوای ڕاپەڕینی گەلی كورد لە بەهاری 1991 و ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003ـدا، خەڵكی ئەو دەڤەرە هانایان بۆ تۆڵەسندنەوە نەبرد و بەڵكو ئازارەكیانیان بۆ ڕفتاری لێخۆشبوو‌ن و چاكەكردن گۆڕییەوە، ئەمەیش ڕەفتارێكە كە سەرۆكی حكوومەت بە شانازییەوە وەسفی كرد.
پێشتر لە سەردەمی كابینەی پێنجەمدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو دەڤەری كردبوو و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی ناوچەكە و كەسوكار و وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان خستە واری جێبەجێكردنەوە.
ئەو كات سەرۆكی حكوومەت خەڵكی ناوچەكەی دڵنیا كردەوە كە حكوومەتەكەی لە بیریان ناكات و ئەمڕۆیش چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری پەروەردە، تەندروستی، كارەبا، ئاو، ڕێگەوبان، سەنتەرەكانی وەرزشی و 1500 خانووی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان ڕاگەیاند كە گوژمەكەی نزیكەی 250 ملیار دۆلارە. ئەو داوایانە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراون تەواوی پڕۆژەكان لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێم دەبێت.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: \"دڵنیاتان دەكەمەوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو پڕۆژانە دەچنە واری جێبەجێكردنەوە. \""دوێنێ لێره بووین، ئه‌مڕۆ لێره‌ین، سبه‌ینێش ئه‌گه‌ر ژیان ده‌رفه‌ت بدات لێره ده‌بین و به كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى دیكه‌وه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ گه‌رمیان\"". سەرۆكی حكوومەت دانیشتووانی دەڤەری گەرمیانیشی دڵنیا كردنەوە كە هەر كاتێك دەرفەت هەبێت حكوومەت لە خزمەتكردنی گەلەكەی درێغی ناكات.
دواى ئه‌وه‌ش نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تيى زانكۆى گه‌رميانى له كه‌لار كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رميان كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران دامه‌زرانى زانكۆى گرهميانى وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بۆ ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگيرييه‌كى حكوومه‌تى بۆ پێشخستنى زانكۆ دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيران گوێى بۆ داواكارى و پێدوايستيهكانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ ڕادێرا و ڕه‌زامه‌نديى له سه‌ر داواكارييه‌كانى زانكۆ نيشان دا كه چه‌ندين پڕۆژه بۆ پێشخستن و پشتگيرى له زانكۆى گه‌رميان له خۆ ده‌گرێت، وه‌كى دروستكردنى بينا و خانووى مامۆستايان، هه‌روه‌ها بودجه‌يه‌كى تايبهتيشى به بڕى 10 مليار دينار بۆ زانكۆ خه‌رج كرد بۆ ئه‌وه‌ى پێداويستيه ناوخۆكانى زانكۆى پێ دابين بكرێت.
دواى ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زيران شارۆچكه‌ى ڕزگارى به‌سه‌ركرده‌وه و له ڕێوڕه‌سمێكدا به به‌شداريى كۆمه‌ڵێك له كه‌سوكارى شه‌هيدان و قوربانيانى ئه‌نفال و وه‌زيرانى په‌يوه‌نديدار به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى 1500 خانووى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هيدان و كه‌سوكار و قوربانيانى ئه‌نفال دانا كه به ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه‌يه ته‌واوى خانه‌واده‌ى ئه‌نفالكراوانى گه‌رميان ده‌بنه خاوه‌ن خانووى خۆيان.
پاشان هه‌ر له شارۆچكه‌ى ڕزگارى سه‌رۆك وه‌زيران به ياوهريى وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان، سێ خانه‌واده‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى به‌سه‌ركرده‌وه كه هه‌ر يه‌كه‌يان چه‌ندين كه‌سيان له شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا له ده‌ست داوه و بوونه‌ته قوربانى و له پڕۆژه‌ى پێشترى دروستكردنى خانوو سوودمه‌ند بوون. نێچيرڤان بارزانى له ڕه‌وشى ژيان و بارى گوزرانيانى كۆڵيه‌وه و خانه‌واده‌ى شه‌هيدان خۆشحاڵيى خۆيان بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و سه‌ردانى خانه‌واده‌كانيان نيشان دا.
هه‌ر له درێژه‌ى سهرردانهكهيدا بۆ ناوچه‌ى گه‌رمان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان شارى كفرى له سنوورى ئيداره‌ى گه‌رميان به‌سه‌ركرده‌وه و سه‌ره‌تا گه‌شێكى به ناو شوێنه دێرين و شوێنه‌واره‌كانى كفرى و قهيسهرييهكانى كۆنى كفرى كرد و له لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واره‌كانى ئيداره‌ى گه‌رميانه‌وه گوێبيستى ڕه‌وشى شوێنه‌واره‌كان بوو. سه‌رۆك وه‌زيران لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به‌داداچوون بۆ ڕه‌وشى شوێنه‌واره‌كان بكه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ پڕۆسه‌يه‌كى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه شوێنهوارييهكان و قهيسهرييه دێرينه‌كانى كفرى بكرێت.
دواى ئه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران له‌گه‌ڵ قايمقام و به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕييهكان و چين و توێژه‌كانى كفرى كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا قايمقامى كفرى ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى كفرى و پێداويستييه‌كانى شاره‌كه‌ى خسته ڕوو كه تيايدا چه‌ندين داواكارى و پێداويستيى قه‌زاكه و ناحيهكانى خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زيران.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، له وته‌يه‌كدا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كفرى شارێكى كۆن و دێرينه و پێويستى به خزمه‌تكردنه. ئاماژه‌ى به‌وه‌يش دا كه ناوچه‌كه له ئه‌نفال و وێرانكردن پششكى شێره به‌ركه‌وتووه، بۆيه حكوومه‌ت به‌رنامه‌ى هه‌يه كه گرنگى به‌م سنووره بدات. دووپاتيشى كرده‌وه كه ئيمڕ هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى پێداويستييهكان بزانين و ئه‌وه‌ى له توانى حكوومه‌تدا هه‌بێ، بۆ ئه‌م شوێنه‌ى بكه‌ين. هه‌روه‌ها ڕايگهيان كه ئه‌م شاره پێويستى به خزمه‌تى زياتر هه‌يه و ئاماده‌بووانى دڵنيا كرده‌وه كه حكوومه‌ت خه‌مخۆره بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى ئاوه‌دانكردنه‌وه بگه‌يه‌نێته شاره‌كه و به دڵنياييه‌وه چه‌ندين پڕۆژه له سنووره‌كه ئه‌نجام ده‌دات. ڕوونيشى كرده‌وه كه 28 مليار دينار بۆ سنوورى كفرى و ناحيهكانى ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستيهكان.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: \""زۆر شه‌ره‌فمه‌ند و خۆشحاڵم به سه‌ردانى كفرى و به دڵنياييه‌وه بۆ ئه‌وه هاتووين تا بزانين داواكارى و پێداويستييه‌كانى كفرى چين و به جددى له سه‌رى ڕابوهستين و كارى بۆ بكه‌ين. ئێوه شايسته‌ى هه‌موو خزمهتگوزارييهكن، شه‌هيد و قوربانيى مه‌زنتان داوه، ده‌زانين كه هه‌ندێ شت كراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ى كراوه تمووحى ئێمه نيه و ناوچه‌كه‌تان شايسته‌ى كار و پڕۆژه و خزمه‌تى زۆر مه‌زنه، دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تدا بێت، بۆ ناوچه‌كه‌تان ده‌كه‌ين\""."
