سلێمانی: ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانی ئه‌منی دەكات بۆ جه‌ژن
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان و قایمقامیه‌تی بۆ پێشوازیكردن له رۆژانی جه‌ژن راگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به هێڵه گشتیه‌كانی پلانه نوێیه‌كه \"ئاوات محه‌مه‌د\"" به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند:
\"" ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ، به‌رگری شارستانی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرتێنهری سلێمانی و گه‌شتوگوزاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد له دیوانی قایمقامیه‌ت و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و هێڵه گشتیان كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانی ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیانهوه دانرابوو روونكرایه‌وه و به‌رنامه‌كانیان په‌سه‌ند كرا و مه‌به‌ستیش لێی پارێزگاری كردنه له ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها نیشاندانی رووی گه‌ش و جوانی شاری سلێمانیه بۆ هه‌مموو ئه‌و میوانانه‌ی روو له شاری سلێمانی ده‌كه‌ن\"".
قایمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند كه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ رۆژانی جه‌ژن كه له رۆژانی داهاتودا چه‌ند شه‌قامێك به‌رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل‌دا داده‌خرێن وك و شه‌قامی مه‌وله‌وی و لای ئه‌سحابه سپی بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ هاوڵاتیان و چاودێری بازاڕ‌و شوێنه بازرگانیه‌كانیش ده‌كرێت و هه‌ر فرۆشیار و دوكاندارێك گران فرۆشی بكات یان سه‌رپێچی ئه‌نجامبدات رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كه‌نه‌وه."
