ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله لە كەركوك نمایشی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌دات
به‌نوسراوێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق که له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ده‌رچووه، نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به‌دروستکردنی هێزی سه‌ربازی دیجله بۆ گرێدانی هه‌ردوو فیرقه‌ی سه‌ربازی (12ی کهرکوکو 5 دیاله)ی سوپای عێراق‌و ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه‌کانی نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه که زیاتر ناوچه‌کانی حه‌مرین‌و سنووری ناوچه جێناکۆکانه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگا‌و هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه به‌پاساوی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی نێوان کهرکوکو دیاله، ئه‌وه‌ش ناره‌زایی لایه‌نی كوردی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه‌و بهههرهشهیهك له‌قه‌ڵه‌مدرا بۆ سه‌ر كورد له‌و ناوچانه.
بەپێی فەرمانهكهی نوری مالكی هەموو دەستگاكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ‌و بەرگری لەكەركوك (ئاساییش، پۆلیس، هەواڵگری) دەخرێنە ژێر ڕكێفی ئەم فەرماندەییەوە.
