سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، ره‌وشی ئێستای عیراق به گشتی و ناوچه دابڕێندراوه‌كان به تایبه‌تی خرایه به‌ر باس . به‌رێز مارتن كۆپله‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی ( un ) له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدای خسته‌ڕوو و به تێروته‌سه‌لیش ئاماژه‌ی به پرسی كه‌ركووك كرد و هیوای خواست كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پارێزگاكانی عیراقدا پارێزگای كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووی تیا ئه‌نجام بدرێ.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه گشت كێشه‌كانی عیراق ده‌كرێ به گفتۆگو و رێگه چاره‌ی ئاشتیانه بێنه چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستوو و رێككه‌وتنه‌كانیش بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كین بۆ چاره‌سه‌ركردنیان .
سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركووكیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌ستوور رێگه چاره‌ی پێویستی بۆ داناوه ، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵه هه‌ست به خۆدزینه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووره‌كه كه تایبه‌ته به‌هه‌موو ناوچه دابڕێندراوه‌كان .
به‌رێز مارتن كۆپله‌ر سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاریانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی سه‌ر به (un) نواندویه‌تی و هیوای خواست ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه به‌رده‌وامی هه‌بێت و زیاتریش په‌ره‌بستێنێت و ستایشی ره‌وشی سه‌قامگیری هه‌رێم و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانیه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر جاری سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات هه‌ست به جیاوازییه‌كی دیكه ده‌كات و ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه به په‌ناهه‌نده‌كانی سوریا له هه‌رێم ده‌دات و سه‌رۆك بارزانی_ش ئاماده‌یی هه‌رێمی نیشان دا بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت.
