بایكۆت كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی كه‌ركوك، بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌یه
(ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری) به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندووه: به‌شداری نه‌كردنی عه‌ره‌به‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسیی شاره‌كه دروست ناكات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی كارێكی باشه به‌شدارییكردنیان، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه به‌شداریش ناكه‌ن، هیچ گرفتێك دروست نابێت، وتیشی:\"ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ژماره‌یان كه‌مه‌و له‌ئێستاشدا كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌دوو له‌سه‌ر سێ پێكدێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌و كاره‌كان\"".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕوونیشیكرده‌وه، بهشدارینهكردنو بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانه‌وه، ته‌نها بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌و گه‌یاندنیه‌تی به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی، چونكه حكومه‌تی ناوه‌ندی زیاتر گوێ له‌عه‌ره‌به‌كان ده‌گرێت."
