خەبات- به‌هۆی دوو رووداوی هاتووچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو 3 ی تریش بریندار بوون

خەبات- به‌هۆی دوو رووداوی هاتووچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو 3 ی تریش بریندار بوون
20ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- محه‌مه‌د بۆتانی به‌رپرسی كه‌رتی هاتووچۆی قه‌زای خه‌بات راگه‌یاند: له‌سێ رێیانی كۆمه‌ڵگه‌ی جدیده‌ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا ئیلنترا و كامیۆنێكی تووركی لێكیاندا، له‌ئاكامدا شوفێری ئۆتۆمبێلی هۆنه‌دایه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها له‌رووداوێكی تردا 3 ئۆتۆمبێلی تر له‌رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – خه‌بات لێكیاندا، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ش هه‌ر سێ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێوه‌ی جیا جیا بریندار بوون.
Top