وه‌زاره‌تى كار داوا له‌دایه‌نگه ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌بێ بوونى مۆڵه‌تى ره‌سمى منداڵ وه‌رنه‌گرن
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌نێت پێویسته ئه‌و دایه‌نگه ئه‌هلى و تایبه‌تانه‌ى له‌شارو شارۆچكه‌كاندا بوونیان هه‌یه بۆ به‌خێوكردنى منداڵ، مۆڵه‌تى ره‌سمی له‌وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى وه‌ربگرن و رێكاره یاساییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌دایه‌نگه ئه‌هلیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌یه‌نێـت بوونى چه‌ندین دایه‌نگه‌ى ئه‌هلى و تایبه‌ت له‌شارو شارۆچكه‌كاندا به‌بىَ بوونى مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى، به‌رپرسیاره‌تێكى گه‌وره ده‌خاته ئه‌ستۆى خاوه‌نى ئه‌م دایه‌نگانه له‌كاتێكدا هێشتا مۆڵه‌تى ره‌سمیان نییه. پێویستیشه خێزانه‌كان منداڵه‌كانیان نه‌نێرن بۆ ئه‌و دایه‌نگانه‌ى له‌شارو شارۆچكه‌كاندا تائێستا مۆڵه‌تیان نییه و ره‌زامه‌ندى كردنه‌وه‌ى دایه‌نگه‌یان پێنه‌دراوه. هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێـت به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت و پاراستنى گیانى مندالاَن به‌گوێره‌ى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێـت و رووبه‌روى داخستن ده‌بێته‌وه. جێی ئاماژه پێدانه له2 رۆژی رابردوودا له‌هه‌ولێر 2 داینگه‌ی ئه‌هڵی به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و داینگه‌یه‌كی تریش به‌هۆی بوونی خواردنی به‌سه‌رچوو داخران.
