گه‌رمیان: له‌دامه‌زراندنی مامۆستایان‌دا كێشه بۆ كه‌مئه‌ندامان دروستده‌كرێت
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د، یه‌كێكه له‌و سێ كه‌مئه‌ندامه‌ی كه ناوی له‌دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌ته‌وه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، \"چاوپێكه‌وتنمان ته‌واو كردووه‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دامه‌زراندنیشدا دانیشتووین هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه‌و ته‌نها ده‌سبه‌كاربوونمان ماوه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان په‌یوه‌ندی پێوه كردووین‌و داوای راپۆرتی پزیشكیمان لێده‌كات، گویه بۆئه‌وه‌ی بزانن توانای وانه‌وتنه‌وه‌مان هه‌یه یان نا، له‌كاتێكدا من 12 ساڵ ده‌خوێنم هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بووه‌و ئێستا ئه‌وان كێشه‌مان بۆ دروستده‌كه‌ن\"".
20ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دامه‌زراندنداو به‌تایبه‌ت له‌بواری په‌روه‌رده‌دا پشكی كه‌مئه‌ندامان -خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان- دیاری بكرێت.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د وتیشی، \""له‌هه‌رسێ پارێزگاكه ته‌نها سێ كه‌س ناوی بۆ دامه‌زراندن گه‌راوه‌ته‌وه، بۆیه قبوڵناكه‌ین میلاكمان بخرێنه سه‌ر فه‌رمانگه‌كان‌و بكرێینه فه‌رمانبه‌ر، چونكه هیچ كێشه‌یه‌كی وانه‌وتنه‌وه‌مان نییه‌و توانا‌مان هه‌یه\"".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌گه‌رمیان، شێخ عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه له‌كۆی ئه‌و 166 كه‌سه‌ی له‌گه‌رمیان ناویان بۆ دامه‌زراندن وه‌ك مامۆستا گه‌راوه‌ته‌وه، ناوی ئه‌و چه‌ند كه‌سه هاتۆته‌وه‌و كه‌س ناتوانێت ناونیشانه‌كه‌یان بگۆرێت فه‌رمانبه‌ر، به‌ووته‌ی شێخ عه‌بدوڵا، \""به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات جیاوازه\"".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد كه كاریان به‌رێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردووه كه پشكی كه‌مئه‌ندامانیان له‌په‌روه‌رده دیاریكردووه، به‌ڵام سێ پارێزگاكه‌ی تر رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كردووه.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پرۆسه‌یه ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كی زۆر بوه‌وه، له‌وانه‌ش دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوانی ساڵانی ڕابردوو، بێبه‌شكردنی ده‌رچوانی چه‌ندین به‌ش له‌دامه‌زراندن، هاوكات به‌ووته‌ی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش هیچ میكانیزمێكی شه‌فاف‌و زانستیانه له‌پرۆسه‌كه‌دا په‌یڕه‌و نه‌كراوه."
