نێچيرڤان بارزانی: بێ PKK كێشه‌ی كورد له توركيا چاره‌سه‌ر نابێت
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتوويه‌تی:\""پێويسته ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بكرێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌يه. پاشان هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشى ئۆجالان باشتر بكرێت، دواتر داوا بكرێت PKK چه‌ك دابنێت و ئه‌وانيش جددى بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ كۆتاييهێنان به‌م كێشه‌يه\"".
نێچيرڤان بارزانی هه‌روه‌ها بۆ BBC ڕايگه‌ياندووه \""گرنگترين شت ئه‌وه‌يه توركيا و PKK تێبگه‌ن كه ئه‌م كێشه‌يه كێشه‌يه‌كى سياسى يه، كێشه‌يه‌ك نيه بتوانرێ به ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر بكرێت\"".
هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كانيدا نێچيرڤان بارزانی باسی له ئاڵۆزيی ڕه‌وشه‌كه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه \""كێشه‌ى گه‌وره ئێستا له نێوان ئه‌م دوو لايه‌نه، كێشه‌ى نه‌بوونى بڕوايه له نێوانياندا. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه ئه‌ردۆغان ده‌ينێت، لاى PKK جێگه‌ى متمانه نين، به پێچه‌وانه‌شه‌وه\"".
ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌ردۆغان - يش له سياسه‌تی كرانه‌وه به ڕووی كورددا كه له سايه‌يدا ده‌رگای فراون به ڕووی زمانی كوردیدا كرايه‌وه و ڕێگه به په‌خشی ته‌له‌ڤزيۆنی و مۆسيقا و گۆراني‌ی كوردی له توركيا درا، نێچيرڤان بارزانی ده‌ڵێ: \""هه‌نگاوى زۆر باشن، به‌ڵام هه‌نگاوى ته‌واوكه‌ر نين، هه‌نگاوى ته‌واوكه‌ر ئه‌وه‌يه كه ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بكرێت\""."
