له‌سه‌دا 95ی په‌تای كۆلێرا كۆنترۆڵكراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، د. میران محه‌مه‌د، ئه‌مرۆ، پێنچشه‌ممه، به‌ئاوێنه نیوزی وت، \"له‌ئێستادا په‌تای كۆلێرا له‌سه‌دا 95 كۆنترۆڵكراوه‌و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوشدا ئهوقاوشهی تایبه‌تكرابوو به‌توشبوانی په‌تاكه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به‌ته‌واوه‌تی داده‌خه‌ین\"".
له 15رۆژی رابردوودا په‌تای كۆلێرا له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوبوه‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانیش، به‌و په‌تایه سێ كه‌س لهسلێمانیو كه‌سێك له‌هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداو ده‌یانی دیكه‌ش توشی په‌تاكه بوون.
له‌باره‌ی داواكاری كاسبكاره دهستگێرهكان كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێراوه رێگه‌ی كاركردنیان لێ‌گیرا، د. میران محه‌مه‌د وتی، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا قسه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری میكانیزمێكی گونجاو ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری ئه‌و كاسبكارانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی، \""ئێمه نامانه‌وێت ڕسقی هیچ كه‌سێك ببڕین، به‌ڵام هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك بێته پێشه‌وه ئه‌وا ئێمه ئیجرائاتی خۆمان ده‌گرینه‌به‌ر له‌به‌ر بهرژهوهندیو ته‌ندروستی هاووڵاتیان ئه‌و عه‌ره‌بانانه لابراون\"".
دوێنێ، چهارشهممه، ژماره‌یه‌ك لهكاسبكاره ده‌ستگێره‌كانی شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوایان له‌قایمقامیه‌تی سلێمانی كرد دووباره رێگه‌ی كاركردنیان پێبداته‌وه.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆلێرا له‌شاری سلێمانی، پارێزگای سلێمانی بریاریدا خۆراكی سه‌ر عه‌ره‌بانه دهستگێرهكان قه‌ده‌غه بكرێت تا نه‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه."
