پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینه‌کان له‌په‌رله‌مان ره‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان، د.به‌شیر خه‌لیل حه‌دداد، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند:ماوه‌یه‌كه له میدیاكان هه‌وڵێك بڵاو ده‌بێته‌وه كه گوایه(پڕۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان)له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌ت كرابێته‌وه یان ده‌نگی پێنه‌درابێت. ئێمه رایده‌گه‌ێنین كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه نه‌ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و نهكێشراوهتهوه، به‌ڵكو به‌رده‌وامین له رێككاره ئاساییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌ناو په‌رله‌مان. پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كان كراوه و ئێستا لیژنه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی رای خۆیانن. دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كان رای خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پاشان له دانیشتنی دووه‌م له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان چاره‌نوسی ئه‌م پڕۆژه یاسایه به ده‌نگدان ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
د.به‌شیر خه‌لیل حه‌دداد، گوتی: لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی تائێستا راپۆرتی خۆی ئاماده نه‌كردووه، چونكه به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندی كردن به‌پسپۆڕان و شاره‌زایان بۆ وه‌رگرتنی رایان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی سیمینار و ۆرك شۆپ له‌م باره‌یه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف هه‌روه‌ها گوتی:\"له‌به‌رنامه‌ی(كه‌وانه)ی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان دا بهڕێزك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردكه پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان هی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه، بۆیه ئێمه رایده‌گه‌ێنین كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه هی ئه‌م په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه‌یه كه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، چونكه پڕۆژه یاسا به‌ناوی لیژنه پێشكه‌ش ناكرێ به‌ڵكو له‌لایه‌ن ژه‌ماره‌ی یاسای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆیه خه‌ڵكی موسڵمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه لایه‌نێكی سیاسی له پشتی ئه‌م پڕۆژه‌وه نییه. نه فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ و نهغهیری فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌م پڕۆژه یاسایه نین، به‌ڵكو بیرۆكه‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌مان ماوه‌یه‌كی دوررو درێژ بوو له‌لای لیژنه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و چه‌ند په‌رله‌مانێك گه‌ڵاڵه کرابوو\""."
