حكومەتی هەرێمی كوردستان: ده‌بێ په‌له له قه‌ره‌بووى خاوه‌ن مافه‌كان بكرێت
له سه‌رتاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران تيشكى خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه بۆ خسته‌ڕووى ئه‌نجامى دوايين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عيراق بوو. سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێم و عيراقدا، داكۆكى له سه‌ر يه‌كهه‌ڵوێستى و هه‌بوونى به‌رنامه و ستراتيژێكى يه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر به ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه كراوه‌ته و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان به ديدێكى يه‌كگرتووه‌وه سه‌يرى بارودۆخه‌كه ده‌كات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كاندا ده‌كات، ئه‌و قسانه‌يشى له‌باره‌ى دابه‌شبوونى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به سه‌ر بلۆكى جياجيادا ده‌كرێت، به بێ بنه‌ما وه‌سف كرد و گوتى: \"هه‌رێمى كوردستان سياسه‌ت و ستراتيژى نيشتمانيى خۆى هه‌يه كه له به‌رژوه‌نديى هه‌رێمى كوردستاندايه و لايه‌نگيرى له هيچ بلۆكێك دژى ئه‌وه‌ى ديكه ناكات\"".
ئينجا له كۆبوونه‌كه‌دا پرۆژه ياساى بودجه‌ى فيدرالى خرايه به‌ر باس كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراقه. بۆ گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م پرۆژه ياسايه‌ش، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و ديد و بۆچوونى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌يه، ده‌خه‌نه ڕوو.
دواى ئه‌مه كۆبوونه‌وه هاته سه‌ر باسى په‌تاى كۆلێرا كه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا له پارێزگاى سلێمانى سه‌رى هه‌ڵدا و سه‌رۆك وه‌زيران به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه سوپاسى وه‌زيرانى ته‌ندروستى و شاره‌وانى كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كۆنترۆڵكردنى په‌تاكه و چۆنيه‌تيى مامه‌له‌كردنيان له‌گه‌ڵ كه‌يسه‌كه‌دا، به تايبه‌تيش له ڕووى ڕوونى و خستنه‌ڕووى زانياريى ته‌واوه‌وه بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان. هه‌روه‌ها بڕيار درا بۆردێكى هه‌ميشه‌يى بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆلێرا له وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى، پلاندانان، دارايى، شاره‌وانى، كشتوكاڵ و پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێك بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى كرا كه چه‌ند ته‌وه‌رێكى له‌خۆ گرتبوو، له‌وانه به‌رنامه‌ى تواناسازى و ئه‌و كێشه و كه‌موكوڕيانه‌ى كه له به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ن، له‌گه‌ڵ سيستمى نوێى دكتۆرا و كێشه‌ى وه‌رگرتنى ده‌رچوانى ئاماده‌يى له زانكۆ و په‌يمانكاگان و سيستمى زانكۆلاين و به‌رنامه‌كه په‌سه‌ند كرا. له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازييه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند كه \""له‌مه‌ودوا ده‌بێ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا به پێى پێداويستييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بازاڕ و كه‌رتى تايبه‌ت بێت\"". هه‌روه‌ها جه‌ختيشى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ميكانيزمێكى نوێ بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكارى بكرێت و خه‌رجييه‌كانى به‌شدارانى به‌رنامه‌ى تواناسازى به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك و بێ دواكه‌وتن بگاته ده‌ستيان.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه ياساى نوێى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى گفتوگۆى له سه‌ر كرا و به‌مه‌به‌ستى باشتركردن، پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕييه‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى و وه‌رگرتنى ديد و بۆچوونى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له سه‌ر پرۆژه ياساكه، بڕيار درا بگه‌ڕێنرێته‌وه وه‌زاره‌ت. ده‌رباره‌ى سيسته‌مى نوێى دكتۆراش، بڕيار درا بڕى شه‌ش مليۆن دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنى سيسته‌مه‌كه دابين بكرێت.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و خاوه‌ن مافانه‌ى كه زه‌وييه‌كانيان پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گازيان تيادا ئه‌نجام ده‌درێت، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران داكۆكى له سه‌ر په‌له‌كردن له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن مافه‌كان و پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ قه‌ره‌ببووكردنه‌وه‌يان كرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ند له لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان پێكده‌هێنرێت. له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار له سه‌ر پرۆژه‌ى بابه‌تى پاراستنى دامه‌زراوه نه‌وتييه‌كان له لايه‌ن هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه درا. "
