قه‌ره‌یلان: ئه‌ردۆگان وەك هیتله‌رە
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(Le Temps) ی فه‌ره‌نسیدا، قه‌ره‌یلان ره‌خنه‌ی توند له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌ردۆگان به‌ڵێنی دا که چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م قه‌یرانه بدۆزێته‌وه له‌سه‌ر پشتی کورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بو، کاتێك که هاته سه‌ر ئه‌رکی سه‌رۆک وه‌زیری خۆی، تۆزێک نه‌رم بوەوە، به‌ڵام روی راسته‌قینه‌ی زو ئاشکرابو، ئه‌ردۆگان دیکتاتۆرێکی خاوه‌ن هه‌ستی هه‌ژمونگه‌راییه که هیتله‌ر وه‌بیر دێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: ئه‌ردۆگان له کرداردا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد هیچ ئیراده‌یه‌ک نیشان نادات، ئێمه ده‌رگامان بۆ هه‌مو دانوستان و دیالۆگێک له‌سه‌ر بناغه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد کراوه‌یه، به‌ڵام چالاکییه چه‌کدارییه‌کانمان راناوه‌ستێنین.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه به بیانوی پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، موراد قه‌ره‌یلان وتی: پێویسته تورکیا خۆی له شه‌ڕی وه‌ها به‌دور بگرێت و ده‌ست له‌و ته‌ڵه‌که‌بازییانه به‌ربدات، کورد داخوازییه‌کی ره‌وای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتییانه‌یان هه‌یه و پێویسته دان به مافه‌کانی کورددا بنرێت، ئەگه‌ر سوپای تورکیا هێرش بکاته سه‌ر ده‌زگا و رێکخراوه و پێکهاته‌کانی کورد له‌ناوچه‌که‌دا، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌سه‌ر خاکی تورکیا به‌توندی به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه.
-سبەی
