له‌زانكۆی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ رووبه‌رِووبونه‌وه‌ى كولێرا پێكهێندرا
خالید فائیه‌ق سه‌رۆكی لیژنه‌ى باڵای زانكۆی گه‌رمیان بۆ رووبه‌رِووبونه‌وه‌ى په‌تای كۆلێرا راگه‌یاند: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خت و رووبه‌رِووبونه‌وه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرا، لیژنه‌یه‌كی باڵا كه له چوار پسپۆری تایبه‌ت به بواره‌كه پێكهێنراوه به‌هاوكاری تاقیگه‌ى تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ى گشتی كه‌لار.
هه‌روه‌ها گوتی: له رێگه‌ى پۆسته‌ر و فلێكسه‌وه، رێنمایی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی سه‌ربه زانكۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه و كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی هێنانه ژووره‌وه‌ى خواردن و ئاو بۆ ناو زانكۆ كراوه.
