سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كان له كاتێكی دیاریكراو جێبه‌جێنه‌كرا ئه‌و كاته كورد بژارده‌كانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئومێد سه‌باح، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه پێشتر داوه‌تننامه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرا، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بێجگه له گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد و زیاتر له دوو كاتژمێر و نیو به‌رده‌وام بوو، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی له خۆگرت.
وتیشی: ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێم پوخته‌یه‌كی له كار‌و چالاكی و سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ ئیتاڵیا و توركیا باسكرد، هه‌روه‌ها باسی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی كرد، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوووان باسكرد، ته‌ئكیدی له یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كبۆچوونی هه‌ردوولا كرده‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كبۆچوونی و یه‌كڕیزی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق بكرێت.
ئاماژه‌یدا: ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا شاندێكی كوردستانی پێكبهێنرێت و سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌نه‌كانی به‌غدا بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتمانی كه پێكدێن له ره‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و فه‌زیله دواتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی دابنیشن، دواتر له‌گه‌ڵ عێراقیه‌ش دابنیشن، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌ننه هه‌موو لایه‌ك، پێیانرابگه‌یه‌نن و له سه‌قفێكی دیاریكراودا جێبه‌جێبكرێت.
روونیكرده‌وه: داخوازی هه‌رێمی كوردستان له دوو خاڵ چڕكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان، جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنانه‌مه‌ی هه‌ولێره و دووه‌میان جێبه‌جێكردنی ئه‌و 19 خاڵه‌یه كه پێشتر له‌نێوان هه‌رێم و هاوپه‌یمانی نیشتمانی مۆركراوه، بۆیه پێمانوایه ئه‌و دوو خاڵه له سه‌قفێكی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێت بارودۆخه‌كه بۆ عێراق به گشتی و بۆ ئه‌و گیروگرفتانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم به‌غدا هه‌یه، ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م داخوازیانه كه پێشتر رێككه‌وتنانه‌مه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ره‌زامه‌ندی لایه‌نه شیعه‌كانی هه‌بووه به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو له سه‌قفێكی كاتی دیاریكراودا جێبه‌جێ نه‌كرا ئه‌و كاته كورد به یه‌كگرتوویی بژارده‌كانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان ده‌كات.
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌یدا: له كۆبوونه‌وه‌كه باس له چه‌ند پێشێلكاریه‌كانی مالكی كرا كه ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات یه‌ك له‌وانه پێكهێنانی فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌یه هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ له بودجه‌ی 2013 كه‌مترین پشك به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت، ئه‌م بابه‌تانه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
سه‌باح، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌هۆی لێدوانی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه نزیكه‌كانی مالكی چونی شانده‌كه بۆ به‌غدا دواكه‌وتووه و وتی: بڕیاردرا ئه‌و شانده له‌سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون، پێكبێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كگرتوویی بچنه به‌غدا و له‌سه‌ره‌تا سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات و له زووترین كات سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵده‌درێت پێش جه‌ژن سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
