ده‌بێ ره‌نگى شین بكه‌ن و بنووسن بۆ خواردنه‌وه‌ ناشێ

ده‌بێ ره‌نگى شین بكه‌ن و بنووسن بۆ خواردنه‌وه‌ ناشێ
17ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- له‌ پێناو رِێگرى كردنى زیاتر له‌ په‌تاى كۆلێراو هۆشیارى دان به‌ هاوولاَتیان بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى پیس بۆ خواردنه‌وه‌ به‌كار نه‌هێنن , برِیاردرا بۆ له‌مه‌ودوا تانكه‌رانى گواستنه‌وه‌ى ئاو رِه‌نگیان له‌گه‌ڵ تانكه‌ره‌كانى دیكه‌دا جیا بێت.
له‌ نووسراوێكى فه‌رمیدا , به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى خاوه‌ن ئه‌و تانكه‌رانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاوى پیس ده‌گوازنه‌وه‌ , رِه‌نگى تانكه‌ره‌كانیان بكه‌نه‌ رِه‌نگێكى شین و له‌سه‌ر تانكیه‌كه‌ش بنووسن , ئاوى ئه‌و تانكه‌ره‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نابێت , ئه‌وه‌ى سه‌رپێچیش له‌و برِیاره‌ بكات , دووچارى سزاى یاسایى ده‌بێته‌وه‌, به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى داوا له‌ میدیاكانى كوردستان ده‌كات پشتیوانیان بن بۆ رِێگرى كردن و كۆنترِۆڵكردنى په‌تاى كۆلێرا , ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ش به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كان.
Top