گۆڕان بەشداری كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی ناكات
به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندییه دبۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوزی گوتووە كە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ناكات.
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێم، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.، هه‌ریه‌كه له‌كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری له‌كۆبونه‌وكه‌دا ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، محه‌مه‌د حه‌كیم، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، به به‌شداری وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
