لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن بە پێوەندیی نێوانیاندا چوونەوە
هەریەک لە رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، عه‌لى باپیر، له كۆبوونەوەکەدا بەشدارن و وەهایش بڕیارە دواتر ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه راب‌گه‌یه‌نن.
بە گوتەی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، زیاتر له سێ مانگه سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن نیازی سازكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیاندا بچنه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، بە كوردیوی رایگه‌یاندووە کە لە کۆبوونەوەیاندا هاوکات بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه و پرسی ئۆپۆزسیۆن له‌و قۆناغه‌دا دەخەنە بەر باس. هەروەها لە پرسی چاكسازی و زه‌مینه‌سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دەکۆڵنەوە.
