سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مریكی كوردستانی ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كه دوا و رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌ن شانازی به‌وه ده‌كات كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا و به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی له واشنتۆن راگه‌یه‌نرا و دواتریش ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی شانده‌كه دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شانده‌كه نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له بیست و پێنج كۆمپانیای ئه‌مریكی ده‌كات كه له بواره‌كانی نه‌وت و گاز و كشتوكاڵ و وزه‌و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان كارده‌كه‌ن و شانده‌كه‌ش گه‌وره‌ترین شاندی بازرگانی ئه‌مریكییه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م شانده‌شی روونكرده‌وه كه بۆ ئاشنابوونه له جموجۆلی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و راشیگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ته و ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مریكی كوردستانی به چاوێكی پڕ بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كات .
سه‌رۆك بارزانی دیدی خۆی بۆ چۆنیه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دانانی ژێرخانێكی پته‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی كراوه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنان و كوردستان هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام پێویستی به شاره‌زایی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكاییه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه رێگه‌یه‌كی دروست بۆ بونیادنانی ژێرخانێكی پته‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنێن و دووپاتیشی كرده‌وه كه به هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی بنیادنانه‌وه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌وێت پێویست به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات و هانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شی دا كه هانی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا بده‌ن وه‌به‌رهێنانی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن ، به‌تایبه‌تی كه له كوردستاندا یاسای وه‌به‌رهێنان ئاسانكارییه‌كی زۆر پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ده‌كات.
