ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساى سندوقى شێرپەنجە دەدات
راوێژکارى راگەیاندنى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان، تارق جەوهەر، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"بەهۆى تەواونەکردنى راپۆرتى لیژنەکان لەسەر پڕۆژە یاساى هاوکارى سندوقى نەخۆشانى توشبوو بە شێرپەنجە لە دانیشتنەکانى پێشوى پەرلەمان، دەنگدان لەسەرى بۆ ئەمڕۆ دواخراو بڕیارە بەشى یەکەمى دانیشتنى ئەمڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە تەرخان بکرێت\"".
تارق جەوهەر گوتى: دواى دەنگدان لەسەرى، کارە پێویستیەکانى دیکەی وەک دەرکردنى رێنمایى و جێبەجێکردنى پێویستیەکانى ترى لەلایەن لایەنە پەیوەندارەکانەوە دەست پێدەکات .
راوێژکارى راگەیاندنى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان، ڕاشیگەیاند، بەشى دووەمى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای خوێندنگە ئەهلیەکان لە هەرێم تەرخاندەکرێت کە تێیدا سەرجەم ئەو مەرج و خاڵ و پێویستیانەى کە بۆ کردنەوە و بەڕێوەچوونى خوێندنگە ئەهلیەکان پێویستن، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
بەپێآ زانیاریەکانى پەیامنێر بەشێکى سەرەکى داهاتى سندوقى هاوکارى نەخۆشانى شێرپەنجە و نەخۆشە قورسەکانى تر لەمانە پێکدێت: کۆمەکو دیاریی ناوخۆ و دەرەوە، 50% ى ئەو غەرامانەی کە دادگا بەسەر ئەو بازرگانانەی دەسەپێنێت کە کەلوپەل و خۆراکێک هاوردە دەکەن کە تەندروست نین، هاوکات 50% ی ئەو ڕسوماتەى لەکەلوپەل و بەروبومی زیانبەخش بەتەندروستی و هاوردەکردنى توتن، ئۆتۆمبێل، کارگە، پاڵاوتگە، جگەرەکێشان و وەردەگیرێت و ڕێژەی (25%)ی لەو غەرامەیەی بەپێی یاسایی چاودێری تەندروستی دەسەپێندرێت."
