كوڵتان كشاناك و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به هاوسه‌رۆكانی BDP هه‌ڵبژێردرانه‌وە
دووهه‌مین کۆنگره‌ی نائاسایی BDP له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌حمه‌د تانه‌ر کشلالی ده‌ستی پێ‌کرد، به هه‌زاران كه‌س له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و تورکیا و له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه به‌شداربون.
کۆنگرەکە لە شاری ئەنقەرەو بە دروشمی بە بەرخۆدانەوە بەرەو ئازادی دەچین ــ رێبەرایەتی ژیانە، دەست لە ژیان بەرنادەین ــ قڕکردنی ژن، قرکردنی کۆمەڵگایە ــ با کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سیاسی و سەربازییەکان بێت ــ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، پێگەمانە، ناتوانن رەتی بکەنەوە ــ ئیتر بەسە بۆ گۆشەگیری و ئەشکەنجەی زیندانەکان ــ تێکۆشانی ئازادی ژن بڵند دەکەین و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی بە ئازادی تاجدار دەکەین ــ ژن ژیان ئازادی ــ قاسیدی ئاشتی لە ئیمراڵیە ــ سڵاو لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان ــ کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیمان لەبیر نەکرد و لەبیری ناکەین ــ تێکۆشانی یەکێتی نەتەوەیی بەھێز دەکەین.
پێشتریش بەدەپە راگەیاندبو، بەھۆی زیندانیکردنی ٥٦ کەس لە کۆی ١٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکە و دەستگیرکردنی سەدان بەرپرس و کادیری دیکەیان، ناچارە کۆنگرەی دوەمی نائاسایی خۆی ببەستێت.
