بۆ جارێكی دی ئێران ئاوی ئه‌لوه‌ند به‌ردایه‌وه‌

بۆ جارێكی دی ئێران ئاوی ئه‌لوه‌ند به‌ردایه‌وه‌
14ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- لیژنه‌ی به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاَكانی خانه‌قین ئاشكرای ده‌كات ئه‌مساڵ له‌ سالاَنی دیكه‌ زیاتر به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن دواخرا، خه‌ڵكی گوندی قوله‌ یه‌هودیش باس له‌ پیسی ئاوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قینیش ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێویستیان پێ نه‌بووه‌ بۆیه‌ به‌ریان دایه‌وه‌.
سه‌ربه‌ست برزۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاَكانی خانه‌قین رِاگه‌یاند: پاش مانگێك دواكه‌وتن به‌ به‌روارد به‌ 4 ساڵی رِابردوو حكوومه‌تی ئێران ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌نی به‌ردایه‌وه‌ به‌لاَم برِه‌كه‌ی كه‌مه‌ و ناگاته‌ خانه‌قین، داوای زیاد كردنی رِێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ین.
Top