به‌هۆى هێنانی هه‌نار له‌سووریاو ئێران جووتیارانی خۆماڵی زیانیان پێگه‌یشتووه‌

به‌هۆى هێنانی هه‌نار له‌سووریاو ئێران جووتیارانی خۆماڵی زیانیان پێگه‌یشتووه‌
14ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- له‌كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى هه‌نار له‌ناوچه‌كانى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان هه‌نارى سوریاو ئێران هه‌نارده‌ى كوردستان ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه‌ جوتیارانیش زه‌ره‌رێكى زۆر ده‌كه‌ن وبه‌رهه‌مه‌كانیان له‌بازاره‌كانى كوردستان ساغ نابێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌جووتیاران واز له‌باخه‌كانیان بهێنن وچیتر خۆیان به‌كشتوكاڵ وباخداریه‌وه‌ خه‌ریك نه‌كه‌ن و جوتیاران داواش له‌وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن له‌كاتی پێگه‌یشتنی هه‌ناری خۆماڵی هاورده‌كردنی هه‌نار له‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی تر قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
Top