ئیدی گۆڕان وتەبێژی نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیاری داوه وته‌بێژی فه‌رمی دانه‌نێن و هه‌ر هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا ده‌بێته وته‌بێژ.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، د.شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه كرد‌و ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه. له دیمانهیكی له گه‌ڵ(باس) كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ماف ده‌ده‌مه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كاك شاهۆ چونكه یه‌كێك له پێگه‌یه‌كی به‌رپرسیاریه‌تی بێت ده‌بێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت.
